بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سییەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئابووری (ئیکۆ) وتارێکی پێشکەش کرد.
عێراقچی بە ئاماژە بە دەستدرێژی دوژمنی زایۆنی و ئەمریکا بۆ سەر وڵاتی ئێران وتی: ئەم دەستدرێژییانە بووەتە هۆی شەهید بوونی ڕێبەری باڵا و چەندین بەرپرسی باڵای سیاسی و سەربازیی وڵات و هەروەها کوشتنی دڕندانەی زیاتر لە پێنج هەزار هاووڵاتیی ئێرانی کە ١٦٨ کەسیان قوتابی و مامۆستای قوتابخانەی میناب بوون. وتیشی: بۆیە نائەمنی زاڵ لە کەنداوی فارس و پێشهاتەکانی دەوروبەری گەرووی هورمز، دەرئەنجامی سیاسەتی دوژمنکارانە و کردەوەی شەڕانگێزی هاوبەشی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی دژ بە ئێرانە. ئەم واقیعە ناتوانرێت بشێوێنرێت.
کۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە هەوڵی دامەزراندنی پەیوەندی دۆستانە و بنیاتنەری لەگەڵ دراوسێکانیدا داوە و هیچ ناکۆییەکی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا نییە. بەڵام یەک پرەنسیپ بەس ڕوونە، ئەویش ئەوەیە کە خاک و ئاسمانی و ئیمکاناتەکانی وڵاتانی ناوچەکە نابێت ببێتە سەکۆیەک بۆ هێرشکردنە سەر یەکتر.
کردەوە بەرگرییە ڕەواکانی ئێران تەنیا ئاراستەی ئامانج و بنکە سەربازییەکانی دەستدرێژکارانە و بە هیچ شێوەیەک نابێت بە کردەوەیەک لە دژی خەڵک یان حکومەتەکانی وڵاتانی دراوسێ هەژمار بکرێت.
ئەم هەلومەرجە تیشک دەخاتە سەر پێویستی بەپەلەی دیالۆگێکی ڕاستەقینە و گشتگیر و سەروهری ناوچەیی و خاوەندارێتی لەسەر ڕێکخستنە ئەمنییەکان، بەتایبەتی لەسەر بنەمای دەستدرێژی نەکردن و ڕێگریکردن لە هەر وڵاتێکی سێیەم کە خاک یان ئیمکاناتەکانی وڵاتێک بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتێکی دیکە بەکاربهێنێت.
درێژەی گەمارۆکان بە ئامانجی چڕکردنەوەی گوشارە ئابوورییەکان و زەوتکردنی مافە بنەڕەتییەکانی خەڵکی ئێران نەک ئیرادەیان لاواز نەبووە، بەڵکوو ئیرادەی ئەوانی بۆ بەرگریکردن لە ماف و بەرژەوەندییە ڕەواکانیان و بەرەنگاربوونەوەی داواکارییە زیادەڕۆیی و نایاساییەکان بەهێزتر کردووە.
بە سەرنجدان بە زیادبوونی کاریگەرییەکانی دەستدرێژی ئەمریکا و ئیسرائیل لەسەر ئاسایشی وزەی ناوچەکە، بەهێزکردنی هاوکارییەکانی وزە بووەتە پێویستیەکی بەپەلە و ستراتیژی. ناوچەکەمان نەک تەنها پێویستی بە چوارچێوەیەکی ئەمنی سەربەخۆیە، بەڵکوو پێویستی بە میکانیزمێکی ناوچەیی و متمانەپێکراو و بەردەوامی وزە هەیە بۆ پاراستنی ڕەوتی وزە، دڵنیابوون لە دابینکردنی وزەی جێگیر، کەمکردنەوەی لاوازییەکانی هۆکارە دەرەکییەکان، و زیادکردنی خۆڕاگری بەکۆمەڵمان بەرامبەر بە شۆک و پچڕانی جیۆپۆلەتیکی.
Your Comment